ھەزاران گەشتیار لە خوارووی عێراقەوە ھاتوونەتە سلێمانی
١٣ی ئایاری ٢٠٢١
نادر ڕۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، بەھۆی ڕێکارە تەندروستییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا گەشتیاران سەردانی ھەولێر و دھۆکیان نەکردووە، ئەو جموجوڵە گەشتیارییەی کە ھەیە تەنھا لە سنووری سلێمانیە.
بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە ڕۆژانی ڕابردوودا نزیکەی ٣٠ ھەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردووە.


