لە رەمەزاندا زیاتر لە ٣٤ ھەزار تۆن کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە
١٢ی ئایاری ٢٠٢١
١٢ی ئایاری ٢٠٢١
گۆڤاری فۆربسی ئەمریكی ئاشكرایدەكات، رێككەوتنە نوێكەی سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ ئێران، هاوشێوەی رێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015ی سەردەمی باراك ئۆبامایە.
گۆڤاری فۆربس دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی ئیدارەی ترەمپ هەوڵدەدات ئەم ڕێككەوتنە بە جیاواز لە سەردەمی ئۆباما نیشان بدات، بەڵام بڕگە سەرەكییەكانی وەك کەمکردنەوەی سزاكان و پێدانی دەرفەتی دارایی بە تاران، بە تەواوی هاوشێوەی رێككەوتنەكەی پێشوون كە ترەمپ لە ساڵی 2018 لێی كشایەوە.
بەپێی زانیارییەكانی گۆڤارەكە، گەرووی هورمز بە هاوبەشی نێوان ئێران و عەمان سەرلەنوێ دەكرێتەوە و لە بەرانبەریشدا بەشێك لە پارە بلۆككراوەكانی ئێران ئازاد دەكرین.
خاڵەكانی رێككەوتنەكە كە هەندێكیان دزەیان پێكراوە، ناكۆكی لەناو ئیدارەی ئەمریكادا دروستكردووە، بە شێوەیەك سیناتۆری كۆمارییەكان تێد كروز رایگەیاند، ئێران پارە بلۆككروەكان بۆ بەردەوامیدان بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەكاردەهێنێت، بە هەڵەیەكی كارەساتبار بۆ ئەمریكا دادەنێت.
سبەینێ لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە بەشداری زیاتر لە 117 هەزار خوێندكار لە بەشەكانی وێژەیی، زانستی و پیشەیی دەستپێدەكەن و هێڵەكانی ئینتەرنێتیش بۆ ماوەی سەعاتێك رادەگیرێن.
نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لە سنوری پەروەردەی سلێمانی زیاتر لە 26 هەزار و 563 خوێندكار مافی بەشداریكردنی تاقیكردنەوەكانیان هەیە.
هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، لەسەر بڕیاری وەزارەتی پەروەردە، هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ ماوەی سەعاتێك دەبڕێن، هاوكات بەكارهێنانی مۆبایل لە خوێندكاران، سەرپەرشتیارانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە قەدەغەدەكرێت.
هاوكات پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، رێگە بە تیمەكانی راگەیاندن و فۆتۆگرافەران و راگەیاندكاران نادرێت بچنە ناو هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكانەوە بۆ ڕوماڵكردن.
بۆ ئەمساڵ 117 هەزار و 142 خوێندكار و 19 هەزار و 403 مامۆستا و فەرمانبەر بەشداری پرۆسەكە دەكەن، رۆژی 8ی تەمووزیش كۆتایی بە تاقیكردنەوەكان دێت.
پەروەردەی سلێمانی لەبارەی روماڵکردنی ساتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە کە بۆ لەمەودوا، روماڵکردنی تاقیکردنەوەکان قەدەغە دەبێت.
نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک رێگە بە تیمی کەناڵەکان، فۆتۆگرافەران و راگەیاندکاران نادرێت بچنە ناو هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانەوە بۆ روماڵکردن.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم بڕیارە لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیری پرۆسەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی و بە مەبەستی فەراهەمکردنی کەشێکی لەبارە بۆ خوێندکاران.
وتیشی، "داوا لە سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین هاوکارمان بن لە سەرکەوتنی ئەم پرۆسە نیشتمانییە و رێز لە تایبەتمەندی و ئارامی هۆڵەکان بگرن، هەر کەمتەرخەمییەک لە جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانەدا، لێپرسینەوەی یاسایی بەدوای خۆیدا دەهێنێت".