سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا هەموو گرێبەستەكان بكرێن بە هەمیشەیی و 120 هەزار گرێبەستی دیكەش لەسەر بودجەی ساڵی داهاتوو دابمەزرێن.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، عەلی زەیدی سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی كردووە بۆ تاوتوێكردنی وردەكارییەكانی بودجەی 2027 بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی.
ئاماژەی بەوەش كردووە، زەیدی رێنمایی داوە بۆ بە هەمیشەییكردنی سەرجەم كارمەندانی گرێبەست و گرێبەستی رۆژانە لەگەڵ rەخساندنی دامەزراندنی 120 هەزار فەرمانبەری تر بەشێوەی گرێبەست لە بودجەی ساڵی 2027 بەشێوەیەكی دادپەروەردانە بەپێی رێژەی دانیشتوان.
راشیگەیاندووە، پێویستە پلاتفۆرمێكی تایبەت بۆ دامەزراندن بكرێتەوە بە مەبەستی دڵنیابوون لە دادپەروەری لە نێوان پێشكەشكاراندا.
ئەوە لەكاتێكدایە، تا ئێستا دیارنییە بڕیارەكە گرێبەستەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە یان تایبەت دەبێت بە پارێزگاكانی عیراق، لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك بە كوردسات نیوزی راگەیاند، پێدەچێت وەفدی هەرێم لە گفتوگۆكانیاندا لەگەڵ بەغداد تاوتوێی ئەو پرسە بكەن.