وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، باس لە نووسراوی حکومەتی عیراق دەکات سەبارەت بە راگرتنی کارەکانی تێلیگرام.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی کاربەڕێکەی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، نوسراوێکی رەسمی حکومەتی عیراقی فیدراڵمان بەدەستگەیشت سەبارەت بە راگرتنی تێکیگرام، لە نووسراوەکەدا روونکراوەتەوە کە ئەم بڕیارە بە راگرتنی کاتی پلاتفۆرمەکەیە، بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتی نا یاسایی کە هەرەشەن دژ بە ئاسایشی نیشتمانی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و بڵاوکردنەوەی گوتاری توندوتیژی و رق و کینە.

وەزارەتەکە دەشڵێت، بڕیارەی ئاماژەپێدراوی حکومەتی عیراقی فیدراڵ دەرفەتی داوە بەو کۆمپانیایەی پلاتفۆڕمەکە بەڕێوەدەبات کە لەماوەی 30 رۆژدا پابەندی یاسا و رێنماییەکانی حکومەتی بن، بۆیە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ بە نووسراوێکی تایبەت داواکاری حکومەتی فیدڕاڵی ئاراستەی گشت کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت کرد بە تایبەت ئەوانەی کە مۆڵەت پێدراوی وەزارەتمانن لە هەرێمی کوردستان، کە بە پێی یاسا لە پێناو بەرژەوەندی گشتی کاری پێویست ئەنجام بدەن.