هێزە ئەمنییەكانی هەولێر نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستیان دەستگیر كرد
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەستگیرا.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، دوای عەلی رەئوف بانگەوازی خۆپیشاندانی سەرتاسەریی بۆ داواكردنی مووچە كردبوو لە ئەگەری دابەش نەكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست، ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیر كراوە.
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستە لە هەرێمی كوردستان و پێشتر هۆشداری ئەوەی دابوو ئەگەر وەزارەتی دارایی بە رەسمی وادەی دابەشكردنی مووچەكانیان رانەگەیەنێت، ئەمڕۆ خۆپیشاندانێكی بەرفراوان لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران ساز دەكەن و داوای لە سەرجەم هاوپیشەكانی كردبوو بۆ داواكردنی مافە رەواكانیان ئامادەی گردبوونەوەكە بن.
هێزە ئەمنییەكانی هەولێر نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستیان دەستگیر كرد



