کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و نزمە پاڵەپەستۆیەکی ساردیش روو لە ناوچە شاخاوییەکان دەکات و  نمەباران بە شێوازی پچڕ پچڕ دەبارێت و رۆژی دووشەممە کۆتایی بەو نزمە پاڵەپەستۆیە دێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیی بۆ 48 سەعاتی داهاتوی کەشوهەوا بڵاوکردەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکانیش لە ئەمڕۆوە بارانبارین بە شێوازی نمەباران دەستپێدەکات.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمدەبنەوە.

لەبارەی کەشی سبەینێ دووشەممەشەوە، کەشناسی ئاماژەی بەوەکردوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

 بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە؛

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی

پیرمام: 21 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:24 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی

دهۆک: 23 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی

ئاکرێ:24 پلەی سیلیزی

گەرمیان:26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران:15 پلەی سیلیزی