لەسەر داوای پارتی، یەکێتی و پارتی لە هەولێر کۆدەبنەوە
ئوسامە ئەبوبەکر
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
رامان مستەفا، پەیامنێری کوردسات نیوز
لەسەر داوای پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی لە هەولێر کۆدەبنەوە.
رامان مستەفا، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای چەند جارێک داواکاری بۆ کۆبوونەوە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، ئەمڕۆ کۆبوونەوە بەڕێوەدەچێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، "هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان روونە، هەروەها یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانییە.



