قوباد تاڵەبانی، لە رۆژی شەهیدی یەکێتیدا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە، "رێبازی شەهیدان رێبازی ئەبەدی و هەمیشەیی ئێمەیە کە لە یەک رستەدا بریتییە لە پاراستنی خاکی کوردستان و بەرگرییکردنە لە ماف و کەرامەت و ئازادیی خەڵک و خۆتەرخانکردنی راستگۆیانە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییانی کوردستان".

دەقی پەیامەکە

ئەمڕۆ رۆژی نوێکردنەوەی بەڵێن و پەیمانە لەگەڵ شەهیدە سەربەرزەکانمان و رێبازە پیرۆزەکەیان. رێبازی شەهیدان رێبازی ئەبەدی و هەمیشەیی ئێمەیە کە لە یەک رستەدا بریتییە لە پاراستنی خاکی کوردستان و بەرگرییکردنە لە ماف و کەرامەت و ئازادیی خەڵک و خۆتەرخانکردنی راستگۆیانە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییانی کوردستان.

هەروەها ئەمڕۆ رۆژی رێزگرتنە لە خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان. ئەرکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە کە وەک حیزبی شەهیدان زۆر زیاتر لە جاران خزمەتیان بکات. ئەگەر پێشتر لێرە و لەوێ خەمساردی و کەموکوڕییەک هەبووبێت، رێگە بە دووبارەبوونەوەی نەدات.