وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، كۆمپانیای هەڵكەندنی نەوت دەستیكرد بە هەڵكەندی یەكەم بیر لە كێڵگەی بای حەسەن لە كەركوك. 

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، كۆمپانیای هەڵكەندنی عیراقی دەستیانكرد بە كارەكانی هەڵكەندنی یەكەم بیری نەوت لە كێڵگەی بای حەسەن لە پارێزگای كەركوك لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكدا كە چوار بیرە نەوت لەخۆیدەگرێت كە كۆمپانیای بریتیش پەتڕۆڵیەم كاری تێدەكات.
دەشڵێت، ئامێرەكانی هەڵكەندن سەرجەم ئامادەكارییەكانیان بەپێی بەرنامەی بۆ دارێژراو تەواو كردووە.

محەمەد حەنتووش ئەسەد بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای هەڵكەندنی بیرە نەوتەكان رایگەیاند، دەستپێكردنی كارەكانی هەڵكەندن لەم پڕۆژەیەدا لە چوارچێوەی هەوڵەكانی كۆمپانیاكەدایە بۆ فراوانكردنی پەرەپێدانی كێڵگە نەوتییەكان.