بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، سبەینێ نەوت بەسەر هاووڵاتیانی قەزای هەریر، ناحیەی باسرمە و ناحیەی بالیساندا دابەش دەکرێت.

دوای گەیشتینی نەوتەکەی عیراق، بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند سبەینێ دەستدەکەن بە دابەشکردنی نەوت بەسەر دانیشتوانی قەزای هەریر، ناحیەی باسرمە و ناحیەی بالیساندا.

نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاماژەی بەوەکردوە، هەر خێزانە و 100 لیتر نەوتییان  پێدەدرێت و لە بەرانبەردا 32 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت.

هەروەها ئاگاداری هاووڵاتیانیش کراوەتەوە، پێویستە هاووڵاتی کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی لەگەڵ خۆی ببات بۆ ئەم بەنزینخانانە بەمەبەستی وەرگرتنی بەشي نەوتەکەی؛

1- بەنزینخانەی ڕەزگە

2- بەنزینخانەی سورسورە

3- بەنزینخانەی ڤانێس

4- بەنزینخانەی سەربار