قوباد تاڵەبانی، پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی شۆڕش ئیسماعیل و خانەوادەی کردووە و و تێیداهاتووە، "خەبات و تێکۆشانی کاک وەستا ئەحمەد و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دیار و بەرچاوەو بە رێزەوە لە مێژووی گەش و پاکتان دەڕوانین".

دەقی پەیامەکە

برای بەرێزم کاک شۆڕش ئیسماعیل ، خێزان و خانەوادەی سەربەرزی کۆچکردوو کاک ئەحمەد ئیسماعیل عەبدوڵا 

بە داخ و خەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین کاک( وەستا ئەحمەد )ـم پێگەیشت .

خەبات و تێکۆشانی کاک وەستا ئەحمەد و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دیار و بەرچاوەو بە رێزەوە لە مێژووی گەش و پاکتان دەڕوانین . بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوەو هەموو خزم و کەس و کارتان دەکەم ، لە دڵەوە هاوبەشی خەم و ماتەمتانم . 

داواکارم لە خوای باڵا دەست رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شاد بێت سەبوری و ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان . 

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی 

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال