کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارانبارین و هەورەبروسکە هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان و بەتایبەت سنوورەکان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ کەمێک نمەباران لە کاتەکانی ئێوارەدا، هاوکات لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری کەمێک تاوەباران و هەورەبروسکە هەیە و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە، کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی پچڕپچڕ لە ناوچە شاخاوییەکان.

هۆشداریش دەدات کە لە کاتەکانی شەوی سێشەممەدا، کاریگەری نزمەپەستانێکی لاوازی دەریای سپی ناوەڕاست دەگاتە هەرێمی کوردستان، سەرەتا بە نمەباران لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاواوە دەستپێدەکات و بۆ رۆژی چوارشەممە کاریگەرییەکەی درێژدەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی دیکەی هەرێم، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ:

هەولێر: 20 پلەی سیلیزی

پیرمام: 17 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی

دهۆک: 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی