نووسینگەی رۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە لەبارەی کۆچی دوایی 'ئەحمەد ئیسماعیل عەبدوڵا' برا گەورەی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی، لە دەرەوەی وڵات ماڵئاوایی یەکجارەکی لێکردین.

دەقی راگەیەنراوەکە:

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی‌دوایی پێشمەرگەی دێرین کاک ئەحمەد ئیسماعیل عەبدوڵڵا، ناسراو بە 'وەستا ئەحمەد'، برا گەورەی بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، ڕادەگەیەنین، کە ئەمشەو دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی، لە دەرەوەی وڵات ماڵئاوایی یەکجارەکی لێکردین.

کەسوکار و خۆشەویستان و هاوڕێیان و دۆستانی قەدرگران دواتر ئاگادار دەکەینەوە لەبارەی کاتی هێنانەوەی تەرمەکەی بۆ کوردستان و بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی بەخاکسپاردن و پرسەکەی.


نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە
16ـی 11ـی 2026