كاروانێكی دیكەی ئاوارەكانی سەرێكانی گەڕانەوە زێدی خۆیان
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
كاروانێكی دیكەی ئاوارەكانی سەرێكانی كە لە 363 خیزان پێكهاتوون بەرەو زیدی خۆیان بەڕێكەوتن
هەشتەمین كاروانی ئاوارەكانی سەرێكانی لە كەمپی واشووكانی لە شاری حەسەكە بەرەو ناوچە ڕەسەنەكانی خۆیان لە گوندەكانی سەرێكانی، تەل تەمر و بەڕێكەوتن.
سەرەڕای ئەوەی بڕیار بوو لەم كاروانەدا 370 خێزان بەشدار بن، بەڵام بەهۆی تەواونەكردنی ئامادەكارییەكان لەلایەن چەند خێزانێكەوە، پرۆسەكە بە 363 خێزان ئەنجام درا.
ئەو كۆچبەرانەی لەم كاروانەدا جێیان گرتووە خەڵكی گوندەكانی ئەل مەناجێر، ئەل سۆدا، ئەل سڤێح و ئەل عەریشا، هەروەها گوندەوارەكانی ڕۆژاوای تەل تەمر و زڕگانن.
كۆمیتەی كۆچبەرانی سەرێكانی جەختی لەسەر پێویستیی خێراكردنی پرۆسەكە كردەوە و داوای كرد ژمارەی كاروانەكان و خێزانە گەڕاوەكان زیاتر بكرێت.
تاوەكو ئێستا زیاتر لە 4 هەزار و 500 خێزان لە ئاوارەكانی سەرێكانی گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، لە كاتێكدا هێشتا 10 هەزار ئاوارەی تر لە كەمپەكاندا چاوەڕێی گەڕانەوە دەكەن؛ شایەنی باسە كاروانی حەوتەمیش پێشتر لە 4 و 5ی تشرینی دووەمدا گەڕانەوە زێدی خۆیان.


