تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 144 نەشتەرگەری لە سەنتەری قوڕگ و لوت و گوێ ئەنجامدراوە
بڵند
٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی لە مانگی رابردوو و لە رێكەوتی 1 بۆ 31ی تشرینی یەكەمی 2026 لە سەنتەری قوڕگ و لوت و گوێ 144 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، تەندروستیی سلێمانی ئاماری چالاکییەکانی مانگی رابردووی سەنتەری قوڕگ و لوت و گوێ سلێمانی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ئامارەکان لە مانگی رابردودا، 144 نەشتەرگەری لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجامدراوە، کە 44 نەشتەرگەرییان گەورە بوون و 99 نەشتەرگەریتریان مامناوەند بوون.
هاوكات لە مانگی رابردوودا 150 نەخۆش لە سەنتەرەکە داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.


