كەسكین بایندەر، هاوسەرۆكی گشتیی دەبەپە، جەختی لەوە كردەوە كە كۆتاییهاتن بە تێكۆشانی چەكداری بە مانای ئەوە نایەت كە پرسی كورد چارەسەر بووە و دووپاتیكردەوە، عەبدوڵا ئۆجەلان لە سەردەمی جیاوازدا بۆ چارەسەریی ئاشتییانە هەوڵیداوە.

بایندەر ئەوەشی خستوەتەڕوو،  ئۆجەلان داوای كردووە، دەبێت لە باشووری كوردستان یەكێتیی نەتەوەیی بەهێز بكرێت.

ئاماژەی بەوەشدا كە دەبێت دەوڵەت بەرپرسیاریەتییەكانی خۆی بەجێبگەیەێت و ناسنامەی كورد لە دەستووردا مسۆگەر بكرێت، مافی خوێندن بە زمانی كوردی بناسرێت، ئازادیی سیاسەتی دیموكراتیك و رێكخستنبوون مسۆگەر بكرێت.

هەروەها  بەڕێوەبەرییە خۆجێیەكان بەهێز بكرێن و ئەو یاساییانەی، كە بنەمای سیاسەتی لەناوبردن و نكۆڵی دادەمەزرێنن، بگۆڕدرێن.

هاوسەرۆكی دەبەپە جەختیشیکردوەتەوە، کە عەبدوڵا  ئۆجەلان نامەی بۆ حیزبە سیاسییەكانی هەرێم ناردووە و نامەكەشیان گەیاندووەتە  بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی