بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، هاوکات نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت،لە دوای نیوەرۆوە لە هەندێک شوێنی جیا جیا باران بەشێوەی لێزمە باران و هەورە بروسکە دەبێت.

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت بە تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری پارێزگای هەولێر ودەوربەر 'بەحرکە و خەبات و هیران و شەقڵاوە و کۆیە' و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەشێک لە باشوری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک 'ئاکرێ ، بەردەرەش ، بجیل ، دینارتە' ، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان .

هاوکات پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە بە چوار بۆ پێنج پلەی سیلیزی بە راوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو و نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچر پچر بەردەوام دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا تا کاتەکانی ئێوارە پاشان کەشی ناوچەکەمان جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 18 پلەی سیلیزی

پیرمام: 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی

دهۆک: 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی