ئیسرائیل و ئەمریكا ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەگەری دەستپێكردنەوەی جەنگ لە دژی ئێران، بەڵام تا ئێستا بڕیاری كۆتایی نەدراوە.

ماڵپەڕی ئەكسیۆس بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئامادەكاری دەكات بۆ یەكلاكردنەوەی هەڵوێستی سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی جەنگ لە دژی ئێران، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ راوێژكارە باڵاكانی ئاسایشی نیشتمانی ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی دۆسێی ئێران.

وتیشی، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا 'سێنتكۆم' لە قۆناغی كۆتایی ئامادەكارییەكانییەتی بۆ ئەگەری دەستپێكردنەوەی جەنگ دژی ئێران، بەڵام تا ئێستا هیچ رێنماییەكی نوێیان پێنەگەیشتووە.

هاوكات، رۆژنامەی یەدیعۆت ئەهرۆنۆتی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، ئامادەكارییەكانی ئیسرائیل بۆ دەستپێكردنەوەی هێرشە سەربازییەكان بۆ سەر ئێران بەردەوامن، لە كاتێكدا فشارەكان بۆ سەر ترەمپ، روو لە زیادبوون دەكەن تا نەگەڕێتەوە ناو جەنگ، ئەوەش دوای ئەو شكستەی بەر پارتی كۆماری كەوت لە هەڵبژاردنەكانی نیوەی خولی كۆنگرێسدا.