مەریوان عەبدوڵا، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: سەعات سێی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، کۆبوونەوەیەکی گرنگ و چارەنووسساز دەستیپێکرد.

ئاماژەی بەوەشدا: بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی هەستیاریی رەوشەکە و گرنگیی کۆبوونەوەکە، جگە لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، بەشێکی دیکە لە سەرکردە باڵاکانی یەکێتی بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کراون.

وتیشی، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە تەرخانکراوە بۆ تاوتوێکردن و راگەیاندنی هەڵوێستی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوە نایاساییەکەی دوێنێی پەرلەمانی کوردستان؛ لەو چوارچێوەیەشدا لە ئێستادا چەندین بژاردە و رێکاری سیاسی و یاسایی لەسەر مێزی گفتوگۆن بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هەنگاوەی پەرلەمان.