بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی راگەیەنراوێکی لەبارەی ئاماری ژمارەی سەردانیکەرانی مانگی رابردووی بۆ نەخۆشخانەی شار بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: تەنها لە مانگی رابردوودا زیاتر لە 30 هەزار هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی تەنها لە مانگی رابردوو، لە 1 بۆ 31ـی 10ـی 2026، لە نەخۆشخانەی شار 32,445 نەخۆش سەردانیان كردووە و لەو ژمارەیەش 25,616 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5,762 نەخۆش سەردانی بەشی 'ئۆپی دی' و 1,007 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لە راگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەش کراوە، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی شار 6,270 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیەش 1,961 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 982 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 702 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 712 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 393 نەخۆش لە بەشی هەناویی مێشك و دەمار و 605 نەخۆش لە بەشی شكاوی داخڵ بوون.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1,173 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجامدراوە كە 291 نەشتەرگەری فریاكەوتن و 118 نەشتەرگەری قەستەرە و 79 شەبەكە و باڵۆن و 71 نەشتەرگەری بۆ منداڵان بووە.

هاوکات، هەر لە مانگی رابردوودا، لە نەخۆشخانەی شار 55,884 شیكاری تاقیگەیی و 2,669 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 14,400 تیشك و 379 ئیكۆ و 3,336 سۆنەر و 637 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە.