بە سەرپەرشتی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بە هاوبەشی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و زانكۆ سلێمانی كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی سەبارەت بە منداڵان و گەنجان بەڕێوەدەچێت. 

ئەمڕۆ لە سلێمانی بە هاوبەشی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و زانكۆ سلێمانی و بە سەرپەرشتی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و بەپاڵپشتی میدیایی دەزگای میدیای كوردسات كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی دەنگی منداڵان و گەنجان ئەو داهاتووەی شایستەیانە لە هۆڵی كۆنگرێسی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت. 

كۆنفڕانسەكە دوو رۆژ دەخایەنێت و چەندین كەسایەتی بیانی بەشداری دەكەن كە بەشێكیان بڕیار بەدەستن و چەند توێژینەوەیەكی ناوخۆیی و جیهانی لە بارەی كێشە و ئاڵنگاری گەنجان و منداڵان دەخرێنەڕوو.