نوسراوەکە ئاڕاستەی بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عیراق کراوە
ئوسامە ئەبوبەکر
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
وەزیری دارایی عیراق ئیمزای لەسەر تەمویلکردنی موچەی مانگی 10ـی موچەخۆرانی هەرێم کردووە و نووسراوەکە ئاڕاستەی بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی کراوە.
بێستون سەلام، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: فالح ساری، وەزیریی دارایی عیراق فەرمانیداوە بە تەمویلکردنی موچەی مانگی 10ـی موچەخۆرانی هەرێم و نووسراوەکە ئاڕاستەی بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عیراق کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، رێکارەکان لە بەشی ژمێریاری جێبەجێ دەکرێن و دواتر موچەی هەرێم دەخرێرتە سەر هەژماری وەزارەتیی دارایی هەرێم.


