خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە دانپێدانان بە گەنجینەی دەستنووسەکانی کتێبخانەی ئەوقافی ناوەندی سلێمانیی بەشداری دەکات
ساکۆ سمکۆ
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
لەچوارچێوەی ئەم پڕۆژەیە لەگەڵ زانکۆی 'ئێکزیتەری' بەریتانیادا، تائێستا چوار هەزار و 70 دەستنووس بەدیجیتاڵ کراون و بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزیش بەردەستن.
لەمیانی ئەو رێورەسمەدا 'کەوسەر محەمەد ئەمین' بەڕێوەبەری کتێبخانەی ئەوقافی ناوەندی سلێمانی ستایشی ئەم هەوڵە هاوبەشە نیشتمانی و نەتەوەییەی کرد و ئاماژەی بە هەوڵ و پشتگیرییەکانی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دا لە بەرەوپێشبردنی کارەکانی کتێبخانەی ئەوقاف و فەراهەمکردنی دەرفەتی بەدەستهێنانی زانیاری لە وڵاتانی پێشکەوتوی دنیا لەوبوارەدا.
لەمیانی پانێڵێکیشدا ناوەڕۆکی هەندێ لەدەستنووسە بەنرخەکان باسکران و ئاماژە بەوەش کرا، یەکێک لە دەستنووسەکان سلێمانی وەک 'دارلعیلم' ناودەبات، کە بەڵگەی مێژوویی پشتگیریکار و سەلمێنەری نازناوی پایتەختی رۆشنبیرییە.
رێورەسمەکە پێشکەشکردنی خەڵاتی رێزلێنانی بەو کەسایەتیانە لەخۆگرت کەبەشداربوون و خۆیان تەرخان کردووە بۆ بەجێگەیاندنی ئەم پڕۆژە گرنگە.



