بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق: وەبەرهێنان لە كەرتی غاز پێویستییەكی نیشتمانیە بۆ بەهێزكردنی ئاسایشی وزە
سەعید
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ كاروباری غاز جەخت دەكاتەوە لەوەی وڵاتەكەی وەبەرهێنان لە كەرتی غاز بە پێویستییەكی نیشتمانی و هەنگاوێك بۆ بەهێزكردنی ئاسایشی وزە دەزانێت.
د. عزەت سابیر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ كاروباری غاز و سەرۆكی وەفدی عیراق لە كۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەكاری غاز لە مۆسكۆی پایتەختی روسیا رایگەیاند، عیراق بایەخێكی گەورە بە وەبەرهێنانی گونجاو لە كەرتی غازدا دەدات و پەرەدان بەو كەرتەش بە پێویستییەكی نیشتمانی بۆ بەهێزكردنی ئاسایشی وزە دەزانێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، حكومەتی عیراق پڕۆژەی جۆراوجۆری بۆ پەرەپێدانی كێڵگە غازییەكان و راگرتنی سووتاندنی رۆتینی خستووەتە گەڕ، بە جۆرێك ئەو سامانە بگۆڕدرێت بۆ بەهایەكی ئابووری كە پشتگیریی بەرهەمهێنانی كارەبا بكات.
بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ كاروباری غاز جەختیشیكردەوە، ئەو كۆڕبەندە هەلێكی گرنگە بۆ فراوانكردنكردنی هاوبەشییەكان و گۆڕینی گفتوگۆكان بۆ هاوكاریی پراكتیكی، پابەندبوونی وڵاتەكەشی بە بەهێزكردنی ئاسایشی وزە و سەقامگیریی بازاڕەكان لەرێگەی هاوكارییە نێودەوڵەتییەكانەوە دووپات كردەوە.



