ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی بڵاویكردەوە، موحسین رەزایی سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران لەگەڵ موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای وڵاتەكەی كۆبووەتەوە و تیایدا خامنەیی بڕیاریداوە، بەپێی دەستور دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆمار و لایەنە پەیوەندیدارەكان زیاد دەكەن بە مەبەستی ئاسانكاریی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئێران.

خامنەیی ئاماژە بەوەشكردووە، پێویستە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانی ئێران بپارێزرێت لە رێگەی بەڕێوەبردنی گەروی هورمز و پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

موجتەبا خامنەیی باسی لە بەدواداچوونیش بۆ دابینكردنی ماف و بەرژەوەندییەكانی گەلی ئێران كردووە لە رێگەی بەدیهێنانی ئەو مەرجانەی خستوویانەتەڕوو بە مەبەستی كۆتاییهێنان بە جەنگ و رەوشی نە جەنگ و نە ئاشتی.