لە کەلار مینی پاسێک وەرگەڕا و هەشت مێرمنداڵ بریندارن
ئوسامە ئەبوبەکر
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
قەڵای شێروانە لە کەلار
لە گوندێکی سنوری کەلار مینی پاسێک توشی روداوی هاتوچۆ بووە و هەشت مێرمنداڵ بریندارن.
شاخەوان محەمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: مینی پاسێک لە گوندی 'سەید خەلیل' وەرگەڕاوە و 8 مێرمنداڵ برینداربوون.
سەبارەت بە هەمان روداو رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە کوردسات نیوزی راگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، ژمارەیەک مێرمنداڵ بەمەبەستی یاریکردن بە مینی پاسێک رۆشتون بۆ گوندی 'سەید خەلیل'، لەکاتی گەڕانەوەیان توشی روداوی هاتووچۆ بوون و 8 کەسیان بریندابوون.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەشدا: بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و رەوشی سیانیان ناجێگیرە.



