وەزارەتی بەرگریی سعودیە رایگەیاند، توانیویانە لە 12 سەعاتی رابردودا 10 موشەکی بالیستی و کروز کە لەلایەن حوسییەکانەوە ئاڕاستەکرابوو تێکبشکێنن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بەرگریی سعودی لە راگەیەندراوێكدا تێکشکاندنی 10 موشەکی بالیستی و کروزی راگەیاند.

بەرگریی سعودییە ئماژەی بەوەکردوە، موشەکەکان بەرەو ناوچەکانی باشوری  وڵات و  و شاری ریاز ئاڕاستە کرابوون.

ئەم روداوانە لە کاتێکدان کە هەوڵەکان بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ڕیاز بەردەوامن و حوسییەکان بەرپرسیارێتی هێرشەکانیان لەئەستۆ گرتووە.

 لە بەرانبەردا راگەیاندنەکانی سەر بە حوسییەکان بە بێ باس کردن لە زیانەکان، رایانگەیاندوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر سەنعای پایتەختی یەمەن و چەند ناوچەیەکی تر.