وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم: لە کۆی 1305 دەرچوو، 878 دەرچوو ناویان گەڕاوەتەوە
بڵند
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
وەزارەتی خوێندنی باڵای و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایگەیاند، لە کۆی 1308 خوێندکاری کەرکوک وناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم 878 خوێندکار ناویان هاتوەتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم دەڵێت؛ 427 دەرچوو بەهۆی هەڵەی پڕکردنەوەی فۆڕمەوە ناویان نەگەڕاوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو دەرچوانە لە رۆژی 25 تا 29ـی 10 لە رێگەى سیستمى زانکۆلاین دەتوانن بەشێکى تر هەڵبژێرن، کە لەگەڵ کۆنمرەکانیان بگونجێت و ناویان دەگەڕێتەوە.
وەزارەتی خویندنی باڵا راشیگەیاندوە، لە ئەمڕۆوە لە رگەى سیستمى زانکۆلاین پرۆسەى شوێن گۆرین لە نێوان بەش و کۆلێژەکان ئەنجام دەدرێت و وەرگیراوان دەتوانن شوێنێک هەڵبژێرن، کە کۆنمرەکانیان لێى وەرگیراوە


