لۆران نونێز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا: تەنها ئەمڕۆ هەزار خۆپیشاندەرمان دەستگیرکردوە
بڵند
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
لۆران نونێز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، پۆلیسی وڵاتەکەی تەنها ئەمڕۆ نزیکەی هەزار خۆپیشاندەری لە سەرتاسەری فەرەنسا دەستگیرکردوە.
ئەمڕۆ شەممە، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاشکاری کرد تەنها ئەمڕۆ لە سەرتاسەری وڵاتدا نزیکەی هەزار خۆپیشاندەریان دەستگیر کردوە و ئاماژەی بەوەشکرد ئەو ئامارە زیاتر بەرزدەبێتەوە.
بە وتەی لۆران نونێز ناڕەزایەتییەکانی تێچووی ژیان لە شارە جیاجیاکاندا بە باشی رێکخرابوو، بەڵام دواتر پۆلیس روبەڕووی ئاستێکی زۆر بەرزی توندوتیژی بووەوە لەلایەن "گروپە چەپەکانە".
ئەمە لە کاتێکدایە، خۆپیشاندان و ناڕيزایەتیی فەرەنسا بەردەوامە و تەها ئەمڕۆ زیاتر لە 110 هەزار کەس لە پاریسی پایتەخت راژاونەتە سەر شەقامەکان.


