حوسییەکانی یەمەن: بە موشەک و درۆن حەوت ئۆپراسیۆنمان لە خاکی سعودیە ئەنجامدا
بڵند
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
حوسییەکانی یەمەن لە رێگەی حەوت ئۆپەراسیۆنی سەربازییەوە هێرشیانکردە سەر چەندین ئامانجی هەستیار لە قوڵایی خاکی سعودیە، لەوانە فڕۆکەخانەکانی ریاز، دەمام، نەجران و دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ.
ئەمڕۆ شەممە، وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن رایگەیاند، بە موشەک و درۆن حەوت ئۆپراسیۆنیان لەقوڵایی خاکی سعودیە ئەنجامداوە و فرۆکەخانە و دامەزراوە نەوتییەکانی ئەو وڵاتەیان کردوەتە ئامانج.
لە بەرانبەردا، هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعودیە رایگەیاند، سێ موشەکی بالیستیی حوسییەکانیان بەرەو ریاز، طائیف و یەنبەع تێکشکاندووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی حوسییەکان، ئەم هێرشانە وەک وەڵامێک بووە بۆ زیاتر لە 100 هێرشی ئاسمانیی سعودیە لە 24 سەعاتی رابردوودا بۆ سەر سەنعا و پارێزگاکانی تری یەمەن، کە بونەتە هۆی کوژران و برینداربونی دەیان کەس.


