سبەی لە کەرکوک پشووی رەسمییە
دیلان
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
لە پارێزگای کەرکوک سبەی یەکشەممە بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی "حەزرەتی فاتیمە زەهرا" (سڵاوی خوای لەسەر بێت)، لە دیوانی پارێزگا و سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە دیوانی پارێزگا بە رەسمی کرا بە پشوو.
رێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی "حەزرەتی فاتیمە زەهرا" (سڵاوی خوای لەسەر بێت)، بڕیار درا سبەی یەکشەممە بکرێتە پشووی رەسمی لە دیوانی پارێزگا و تەواوی فەرمانگەکانی سەر بە دیوانی پارێزگا، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان.
ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیاری پشووەکە سەرجەم خوێندنگە و باخچەکانی منداڵانیش دەگرێتەوە، بەڵام سەبارەت بە زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگەکان، دەسەڵات دراوەتە ئیدارەکانیان تا بەپێی هەڵسەنگاندنی خۆیان بڕیار لەسەر راگەیاندنی پشوو بدەن.



