سەعدی ئەحمەد پیرە: هیچ بەرەوپێشچوونێك لە پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی نییە
لاوان
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت، هیچ بەرەوپێشچوونێك لە گفتوگۆكانی نێوان یەكێتی و پارتی بە ئاراستەی باشتكردنی پەیوەندییەكانیان و پێكهێنانی حكومەت نییە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە یەكێتی و پارتی بە گفتوگۆ كێشە و ناكۆكییەكانیان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم چارەسەربكەن.
سەعدی ئەحمەد پیرە لەبارەی دەنگۆكانی هەمواركردنەوەی دەستوری عیراق وتیشی، هەمواركردنەوەی دەستوری عیراق هیچ مەترسییەكی بۆ سەر هەرێمی كوردستان نابێت و دەتوانن بە سێ پارێزگا رێگری لە هەر هەموارێك بكەن كە دژی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان بێت.


