وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەنگۆی بوونی هێز و درۆنی ئۆکراینی لە خاکی هەرێمدا رەتدەکاتەوە
لاوەند سالار حەمەد
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرلەبەری ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتکردەوە کە لە ژمارەیەک دەزگای راگەیاندندا بڵاوکرابوونەوە سەبارەت بە بوونی درۆن یان هێز و یەکەی سەربازیی ئۆکراینی لە خاکی هەرێمی کوردستاندا و جەخت دەکاتەوە کە ئەم بانگەشانە لە بنەڕەتدا ناڕاست و بێبنەمان.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، هەرێمی کوردستان هەڵوێستی نەگۆڕیوە لەسەر پەیڕەوکردنی سیاسەتی بێلایەنی و خۆبەدوورگرتن لە ناکۆکییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان دووپات دەکاتەوە، هەروەها توندترین شێوە هەر هەوڵێک رەتدەکاتەوە کە خاکی هەرێم وەک پێگەیەک بۆ جووڵەی سەربازی یان دوژمنکارانە دژ بە هیچ وڵاتێک بەکاربهێنێت.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، جەختکراوەتەوە کە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم لە پێشینەی کارەکانی حکومەتە و بە هیچ شێوەیەک رێگە بە تێوەگلان یان پەلکێشکردنی هەرێمی کوردستان بۆ ناو ئەو ململانێیانە نادرێت.


