پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایگەند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە سنوری گوندی گەڵناغاج لە سنوری ئاغجەلەر نزیکەی 300 دۆنم پوش وپاوان سوتا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، دوای کەوتنەوەی ئاگر لە سنوری گوندی گەڵناغاج، دەستبەجێ تیمەکانیان چونەتە شوێن روداوەکە و لەگەڵ هاووڵاتیاندا توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 300 دۆنم لەوەڕگا و پوش و پاوان سوتاون.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی راشیگەیاندوە، دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، کەسێکیان دەستگیرکردوە بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگەرکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە.