قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی تورکیا کرد
ئوسامە ئەبوبەکر
٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازیکرد لە ئەرمان تۆپجوو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە لەبارەی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا گفتوگۆیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەممە 21ـی 10ـی 2026 بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزەی تورکیای لە سلێمانی بە هەنگاوێکی گرنگ زانی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان بە تایبەت لە بوارەکانی بازرگانی و کلتووریدا.
هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش لە بواری کارئاسانیکردن بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەرانی کوردستان و تورکیا بۆ ئەوەی ئاستی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانیی نێوان هەردوولا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.


