زیاتر لە 600 خێزانی ئاوارە لە سنوری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان وەک قۆناغی شەشەم گەرێندرانەوە بۆ زێدی خۆیان لە شاری سەرێکانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بیسان رەسول، پەیامنێڕی کوردسات نیوز لە رۆژئاوای کوردستان، رایگەیاند 642 خێزانی تری ئاوارە لە حەسەکەوە دەگەرێندرێنەوە بۆ زێدی خۆیان لە شاری سەرێکانی، ئاماژەی بەوەشکرد ئەو خێزانانە عەرەبن.

لایخۆشیەوە روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاوىکردەوە، گەڕاندنەوەی ئەو خێزانانە وەک بەشێکە لە پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ شوێنی نیشتەجێبونیان.

ئەمە شەشەم قۆناغی گەڕاندنەوەی ئاوارەکانە لە سنوری حەسەکە و لە هەفەتی رابردوش قۆناغی پێنجەم، کە لە 385 خێزان پێکهاتوبن و گەڕێندرانەوە بۆ زێدی خۆیان.

ئەمە لە کاتێکدایە هەر لە سنوری حەسەکە ئەمڕۆ ژمارەیک ئاوارە دەستیانکرد بە خۆپیشاندان و نارەزایەتییان دەربڕی لەوەی کاتی گەڕاندنەوەیان دواخراوە و داوا دەکن بە زوی ئەو پڕۆسەیە کۆتایی بێت و ئەونایش بگەڕێنەوە بۆ ناو ماڵ وحاڵی خۆیان.