کەشناسیی هەرێم رایگەیاند،  پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە، بارانبارین دەستپێدەکات و بەردەوام هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم پیشبینی کەشوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی پیشبینییەکان لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکات.

کەشناسیی هەرێم دەڵێت؛ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ  یەک بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە.

لە بارەی کەشی سبەینێشەوە ئاماژەی بەوەکردوە، بارانبارین و هەورە بروسکە زیاتر دەبێت، لەکاتی بارانبارینیشدا پلەکانی گەرمان نزمدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی چوارشەممە بەمشێوەیە دەبێت؛

هەولێر: 30 پلەی سیلیزی

پیرمام: 27 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:31 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 30 پلەی سیلیزی

دهۆک: 29 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی

ئاکرێ:31 پلەی سیلیزی

گەرمیان:34 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران:25 پلەی سیلیزی