قوباد تاڵەبانی لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا کۆبوەوە
لاوان
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و جۆناسان پاوڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا لە هەولێر كۆبوونەوە، هەردوولا جەختیانكردەوە لە پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و یەكگرتوو لە هەرێمی كوردستان.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لەسەر چۆنییەتی بەردەوامیدان بە هاوكاری و هەماهەنگییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا كرا بە تایبەت لە بوارەكانی راهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە و زیاتر بە دامەزراوەییكردنی هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەكانی هەرێم.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و یەكگرتوو لە هەرێم كە رۆڵی گرنگ و دیاری هەبێت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عیراق و ناوچەكە.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، پرسی كۆچ خرایە بەرباس و هەردوولا جەختیانكردەوە لە بەردەوامیدان بە هەماهەنگییەكان و كاری هاوبەش بۆ رێگریكردن لە كۆچی نایاسایی گەنجان.


