حکومەتی هەرێمی کوردستان لێخۆشبوونی بۆ زیاتر لە 400 ملیار دیناری قەرزی پێش روناکی راگەیاند
بڵند
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت خۆشحاڵە بە سەرکەوتنی هەڵمەتی داشکاندنی قەرزی پێش روناکی، کە تێیدا لێخۆشبوون بۆ زیاتر لە 400 ملیار دینار کراوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، زیاتر لە 400 ملیار دینار گەڕاوەتەوە بۆ هاووڵاتیان و کۆی گشتیی هاوبەشانی سوودمەند گەیشتووەتە 951,098 هاوبەش، کە بە بڕی 403.13 ملیار دینار لێخۆشبوونیان بۆ کراوە.
وەزارەتی کارەبا دەشڵێت؛ بەهۆی بڕیاری لێخۆشبونەکەوە، زیاتر لە 500 ملیار دینار لە ماوەی سێ مانگدا (ئاب، ئەیلوول و تشرینی یەکەم) کۆکراوەتەوە و لە ئێستادا زیاتر لە 70٪ی هەموو هاوبەشانی کارەبا لەسەرانسەری هەرێم هیچ قەرزێکی پێش روناکیان لەسەر نەماوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەش، کە قەرزیان ماوە بەشێوەی ئۆتۆماتیکی دەکرێنە قیستی درێژخایەن.


