1700 پارچە زەوی تر بەسەر فەرمانبەران و جوتیاراندا دابەشکرا
بڵند
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
لە هەولێر پرۆسەی تیروپشک بۆ دابەشکردنی 1700 پارچە زەوی لە سنوری سەرۆکایەتیی شارەوانیی گوێر و سفەییە بەڕێوەچوو، وەزیری گەشتوگوزاریش رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 40 هەزار پارچە زەوی لە سنوری هەولێر دابەشکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، 1700 پارچە زەوی تر بەسە فەرمانبەران و هاووڵاتییدا دابەشکرا و لەو ژمارەیە، 1240 پارچە زەویان بۆ فەرمانبەران بوە و ژمارەکەی تریش بۆ جوتیاران و خاوەن مافەکان تەرخان کراون.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیشدا، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوەوە قۆناغی بەدیجیتاڵکردن و وردبینیی زەوییەکان دەست پێدەکات، بە جۆرێک فەرمانبەر دەتوانێت لە رێگەی مۆبایلەکەیەوە بزانێت زەوییەکەی دەکەوێتە چ قۆناغ و شوێنێکەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەم پرۆسەیە وەک پاداشتێک بۆ فەرمانبەران لە کۆتایی ساڵی 2024ـەوە دەستی پێکردووە و لە زۆربەی شوێنەکانیش رێژەی جێبەجێکردنی گەیشتووەتە 50٪ و بەردەوامیشی دەبێت.
لە میانی پرۆسەی تیروپشکەکەدا، وەزیری گەشتوگوزار رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 40 هەزار پارچە زەوی، کە نزیکەی 32 هەزاریان بۆ فەرمانبەران و ئەوی تریان بۆ جوتیاران بووە، لە سنوری 15 شارەوانیدا دابەشکراون، هەروەها کاری وردبینی بۆ 50 هەزار ناوی تر لە 37 شارەوانیدا لە قۆناغی کۆتاییدایە.


