سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی جەنگی وڵاتەکەی و ئێران بە میدیاکانی راگەیاند، سەرجەم ئەو ئۆپەراسیۆنانەی پەیوەستن بە ئێرانەوە بەمزووانە کۆتاییان پێدێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێگریی لە پەرەپێدانی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران لە پێشینەی کارەکانیاندایە و پێویستە بە تەواوی دڵنیابنەوە لەوەی کە جارێکی دیکە توانای ئەتۆمی بۆ ئێران ناگەڕێتەوە.

هاوکات، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا، پەیوەندیی نێوان ئۆپەراسیۆنەکان و بازاڕی وزەی خستەڕوو و ئاماژەی بەوە کرد، کە کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەکانی پەیوەندیدار بە ئێران، کاریگەریی ئەرێنیی راستەوخۆی لەسەر بازاڕ دەبێت و تەواوبوونی ئەم جەنگە، نرخی سووتەمەنی بەگشتی و بەنزین بەتایبەتی بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

ئەم وتانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، گرژییەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامن لە تەشەنەسەندن و چاوەکانیش لەسەر هەنگاوەکانی داهاتووی واشنتۆن و لێکەوتەی بڕیارەکانێتی بۆسەر ئاسایشی ناوچەکە.