لە تانجەرۆ ئاگر لە کۆگایەکی سوتەمەنی کەوتەوە
محەمەد رزگار
١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ئاگر لە کۆگایەکی سوتەمەنی لە تانجەرۆ کەوتووەتەوە و لە ئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
مەریوان عەبدوڵا، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە کۆگایەکی سوتەمەنی لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی کەوتەوە و لە نزیکترین کاتدا تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە.
لەلای خۆشیەوە،ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تیمەکانیان گەیشتونەتە شوێنی روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی تانجەرۆ و سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن، لە ئێستاشدا بەشێک لە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.



