شەفافیەت: داهاتی ئەم هەفتەیە 665 ملیۆن دینار كەمیكردووە
ساکۆ سمکۆ
١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
داهاتی نانەوتیی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارە سەربەخۆكەی گەرمیان و راپەڕین لەم هەفتەیەدا 9 ملیار دینارە و زیاتر لە نیو ملیار بەراورد بە هەفتەی رابردوو كەمیكردووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ خستنەڕووی داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان ئاشكرایكردووە، داهاتی ئەم هەفتەیە، بڕی نۆ ملیار و 908 ملیۆن و 70 هەزار و 84 دیناری عیراقی بووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو 665 ملیۆن دینار كەمیكردووە و ئەوەش دەكاتە %6 داهاتی هەفتەی رابردوو كە 10 ملیار و 573 ملیۆن و 991 هەزار و 971 دیناری عیراقی بووە.
بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت، 82%ی ئەم داهاتە بەشێوەی نەختینەو 18%شی بەشێوەی چەك بووە.


