قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە دوو فەفدی بازرگانی ئەمریکا کردو رایگەیاند هەرێمی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکاریی و کارئاسانییەکە بۆ ئەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بێن و لە هەرێم وەبەرهێنان بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، لەگەڵ وەفدێکی هاوبەشی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا - کوردستان و ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا – سوریا کۆبوەوە.
لە کۆبونەوەکەدا، تاوتوێی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرا و  هاوڕاشبوون کە لە قۆناغی دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەرفەتی زۆر باش هەیە بۆ زیاترکردنی ئاستی پەیوەندیی بازرگانی لەنێوان هەردوولادا.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، جەختدەکەنەوە، لەسەر ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکاریی و کارئاسانییەک بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمریکا.