دادگای تاوانەکانی 2ـی سلێمانی سزای دەستگیرکراوانی لالەزاری راگەیاند و لاهور جەنگی بورهان بە پێنج ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردن سزادرا

ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی 2ـی سلێمانی سزای  پێنج ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنی بۆ لاهور جەنگی بورهان دەرکرد، هەروەها پۆڵاد جەنگی بورهان سێ ساڵ و شەش مانگ سزادرا.

هاوکات، رێبوار حامید حاجی غالی  بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزادرا و هەر یەک لە رێبوار قودرەت و پێشەوا حەسەن و رێنوار زریان بە سێ ساڵ و شەش مانگ بەندکردن سزادران .

دادگای تاوانەکانی 2ـی سلێمانی، ئاراس حەمە عەلى و سەربەست مینا حەمە بە ساڵێک و شەش مانگ زیندانیکردن سزادا.