کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکان دهگرێتهوە
محەمەد رزگار
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە 48 سەعاتی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە دوای نیوەڕۆوە بارانبارین لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و سنوری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات و پاشان بە پچڕپچڕی ناوچەکانی تر دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە شەودا لە ناوچەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵات کاریگەرییەکە زیاتر دەبێت و ئەگەری هەورەبروسکەش هەیە.
کەشناسیی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و بارانبارین بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت 'لە هەندێک کاتدا بە شێوی تاوەباران و هەورەبروسکە'، هاوکات لە کاتەکانی شەودا کاریگەرییەکە لاواز دەبێتەوە.
ئاشکراشیکرد، پلەکانی گەرما بە نزیکەی یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی نزمتر دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 32 پلەی سیلیزی
پیرمام: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:31 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 33 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان:35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:20 پلەی سیلیزی



