سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رەخنەی توند لە رێککەوتنە نوێیەکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پوتن بۆ کڕینی گازوایل لە روسیا دەگرێت و دەڵێت: ئەم رێککەوتنە رەوایەتی بە مۆسکۆ دەدات لە پێشێلکارییەکانی بەردەوام بێت.
جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە وتارێکیدا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیرایگەیاند: لە پرسی بارگرانیی نرخی وزە لەسەر هاووڵاتییان و کەرتی بازرگانی تێدەگات، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی ئێستای سووتەمەنی زیاتر پەیوەستە بە جەنگی ئێرانەوە نەک ململانێکانی ئۆکراین.
وتیشی، ئەنجامی بڕیارەکەی ترەمپ نادیارە و مەترسییەکانی زۆر روونن؛ ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی رەوایەتیدان بە مۆسکۆ کە لە هێرشکردنە سەر ئۆکراین بەردەوامبێت و لە هەمان کاتیشدا داهاتێکی نوێیە بۆ فەراهەمکردنی خەرجییەکانی جەنگ و لاوازکردنی کاریگەریی سزاکانی وڵاتانی رۆژئاوا.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم جۆرە سازشانە دژ بە تەواوی ئەو هەوڵانەن کە تا ئێستا وڵاتانی رۆژئاوا و واشنتۆن بۆ ناچارکردنی ڤلادیمیر پوتن بۆ دانوستان داویانە، بۆیە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ رێگەدان بە هەناردەکردنی گازوایل لە روسیاوە بۆ بازاڕەکانی جیهان، بە مەترسییەکی گەورە لە قەڵەم دەدات