بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی محەمەد سەمعان، پارێزگاری کەرکوک کرد و جەختی کردەوە لە خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیانی کەرکوک بە بێ جیاوازی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی یەکێتی لە دەباشان پێشوازی لە پارێزگاری کەرکوک کرد و رەوشی پارێزگاکە و ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان تاوتوێ کرد.

لە کۆبونەوەکەدا هەردولا جەختیان  لە پاراستنی هاوسەنگی و کارکردنی پێکەوەیی نێوان سەرجەم لایەن و پێکهاتەکانی کەرکوک کردەوە.

سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەکرد، کەرکوک نمونەی باڵای برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانە، بە کاری هاوبەش و یەکڕیزی دەتوانن سەقامگیری بپارێزن و مافە رەواکانی سەرجەم کەرکوکییەکان بەبێ جیاکاری دەستەبەر بکەن.