بازرگانی هەرێم: بڕیاری بەخشینی گومرگی لەسەر مادە خۆراکییەکان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ ناکرێت
سەوسەن سەید
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، کە بڕیارەکەی عەلی زەیدی سەبارەت بە کاروباری باج یان رێکارە بازرگانییەکانەوە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان کاری پێ ناکرێت و جێبەجێ نەکراوە.
ناوبراو هۆکاری ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە: تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێکی رەسمی و کۆتایی لەسەر پرسی باج لە نێوان هەردوو حکومەتی هەولێر و بەغداد ئیمزا نەکراوە یان نەگەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش.
سەبارەت بە میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیارەکانیش لە داهاتوودا، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی جەختی لەوە کردەوە: وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکانیان پابەندن بەو رێنمایی و فەرمانانەی کە بە رەسمی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە دەردەچن و پێیان دەگات، و تەنها لەو رێگەیەوە مامەڵە لەگەڵ بڕیارە فیدراڵییەکاندا دەکەن.



