كەشناسیی هەرێم: سبەینێ شەپۆلێكی بارانبارین روو لە هەرێم دەكات
هەساو ئەمیر
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم شەپۆلێكی بارانبارین روو لە هەرێم دەكات.
كەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەشێكی ناوچەكانی هەرێم نمەباران دەبارێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەینێ پێنجشەممە لە ئەنجامی كاریگەری لاوازی نزمەپەستانی دەریای سپی ناوەراست شەپۆلێكی بارانبارین روو لە هەرێم دەكات، كە سەرەتا لەسنوری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستپێدەكات بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند و هەورەبروسكەی لەگەڵدا دەبێت، دواتر بارانبارینەكە دەگاتە سنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و تا درەنگانی شەو كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ئەم ناوچانە بەردەوام دەبێت.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، سبەینێ پێنجشەممە، بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە.



